پشتیوان کەریم- سۆران:
سانیع ستار، سەرۆکی لیژنەی ئابووری قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لیژنەکەمان لە کوشتارگەی سۆران، دەستی بەسەر گۆشتی مەڕێکی نەخۆش داگرت کە خەریکبوو ببرێتە بازاڕ و بفرۆشرێت بە هاووڵاتییان”.
سانیع ئاشکراشی کرد:” بۆ دڵنیایی هاووڵاتییان گۆشتەکە بۆ سەگەکانی شێلتەری سۆران براوە”
سەرۆکی لیژنەی ئابووری قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران جەختی لەوەش کردەوە:” وەک لیژنەی ئابووری شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبین لە گەڕان و پشکنین، بۆ تەندروست باشی هاووڵاتییانمان”،
داواکاریشە لە هاوشارییان لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندییان پێوە بکەن
٠٧٥٠٦٦٢١٨٠٢
٠٧٥٠٤٦٧٨٨٣١