زاری كرمانجی-سۆران
بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ” كەشێكی سارد روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و دیاردەی بەستین روودەدات”.
بەپێی پێشبینیی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاو كردەوە.
ئاوێنە: بەپێی پێشبینیی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 4/1/2026، لە كاتەكانی بەیانیدا ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ هەور لە ئاسماندا دروست دەبێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 5/1/2026، لە كاتەكانی بەیانیدا، کەش سارد دەبێت و دیاردەی بەستن ڕوو دەدات، لە هەندێك ناوچە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی پەڵە و نیمچە هەور دەبێت.

































































