مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت ئاستی ئاوی بەنداوەكان 4 بۆ 5 مەتر بەرز بووەتەوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 4ـى كانوونی دووەمی 2026 ڕاگەیاند “بە گشتی ئاستی ئاوی بەنداوەكان بەرز بووەتەوە،” دەشڵێت “بەنداوی دەربەندیخان، ئاستی ئاوەكەی بۆ 5 مەتر بەرز بووەتەوە، هەروەها ئاستی بەنداوی دووكان 4 مەتر و بەنداوی دهۆكیش یەك ملیۆن مەتر سێجا ئاوی كۆگا كردووە و 41 سانتیمەتر لە ئاستی ئاوەكەی بەرز بووەتەوە.”

































































