زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی بەهۆی پڕۆژەی ڕوناكی و كارەبای 24 كاتژمێری، بەشێكی زۆر لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پەنادەبەنە بەر بەكارهێنانی ئامێرەكانی گەرم كەرەوە.
لای خۆیەوە مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” كارەبای 24 كاتژمێری هۆكارە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا، چونكە بەشێك لە هاووڵاتییانی سنوورەكە بۆ خۆگەرم كردنەوەو سەرمای زستان پەنادەبەنە بەر ئامێرە كارەباییەكانی وەك سپلێت و سۆپا و هیتەر و ئەو جۆرانە.































































