بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو بەهۆی بەفر و بارانبارین تا ئێستا بە ڕێژەیەکی باش ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیاد کردو کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی باشیان تۆمارکرد و لەو ماوەیە لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ، زیاتر لە نیو ملیار مەتر٣ ئاو کۆگاکراوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو کۆگاکانی ئاو لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ” کاریگەری شەپۆلی باران و لافاو و بەفر کە لە سەرەتای کانونی یەکەمەوە دەستی پێکرد، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بارانبارین لە زۆربەی دەڤەرەکان دو تا سێ بەرامبەرو زیاتری ساڵی پار باریوە، بەفریش ناوچەیەکی فراوانی گرتەوە”.
دەشڵێت” ئەمەش بە ڕێژەیەکی باش داهاتی ئاوی لە سەرچاوەکانەوە زیاد کردو کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی باشیان تۆمارکرد و لەو ماوەیە لە هەردو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ، زیاتر لە نیو ملیار م٣ ئاو کۆگاکراوە “.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە” دەربەندیخان ٥م و دوکان ٤م ئاستی ئاو بەرزبۆتەوەو بەنداوی دهۆک یەک ملیۆن م٣ ی کۆگاکردوەو ٤١ سم بەرزبۆتەوە و گۆمەسپان داهاتی یەک ملیۆن م٣ بوەو١م ئاستی ئاو بەرز ۆتەوە، بەنداوە بچوک و مامناوەندەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبون ئەوانی تریش زیادیان کردوە و ئاویان لێ خەزن کراوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە کاریگەری شەپۆلەکە بە توانەوەی بەشێک لە بەفری ناوچە نزماییەکان ڕۆژانی داهاتوش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە و هەرێمی کوردستان بە کەشێکی تەڕەوە ساڵێکی نوێی دەستپێکرد.

































































