مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە بە هاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا، هێرشیان كردووەتەوە سەر پێگەیەكی داعش لە سووریا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 4ـى كانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕاگەیاند “درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزەكانی ئاسمانی بەریتانیا و فەرەنسا ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا بۆ بۆردوومانكردنی كۆگایەكی چەك كە گومان دەكرێت لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا بەكارهاتبێت،”
هێرشەكە هەر وەكوو لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا هاتووە لە ڕێگەی فڕۆكەوە بووە و بۆمبی زیرەكی “پەیڤوەی ئای ڤی 4″یان بەكارهێناوە بۆ بە ئامانج گرتنی ئەو تونێلانەی كە دەچوونە ناو دامەزراوەكەی داعش.
































































