زاری کرمانجی – سیدەکان:
بەرپرسی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” چوار ڕاوچیمان بە تەوای پێداویستی ڕاوکردنەوە دەستگیر کرد .
عەدنان مەلا ئەحمد بەپرسی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان، دووپاتی لەوەکردەوە، لەبەردەوامی دانانی بازگە و دەرکردنی مەفرەزە بۆ ڕاوچیان چوار کەسمان بە چوار تاپڕەوە دەستگیر کرد کە نیازی ڕاوکردن و ئاژەڵ و پەلەوەری کێویان هەبوو، ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵ دەکرێت.
بەپرسی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان، ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی شەپۆڵی چڕەی بەفربارین ڕێژەیەکی زۆری کەو هاتوونەتە گردەکانی نزیک گوند و ئاواییەکانی دەڤەری برادۆست، بۆیە زانیاریمان هەیە ڕاوچیان پلانیان وایە ڕاوی ئەو کەوانە بکەن، بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایش بەردەوام دەبین لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە ڕاوی نایاسایی دەکەن .
ئەو بەپرسەی ژینگە، گووتیشی:” داوا لە هاووڵاتییان و گوندنشینان دەکەین، دووربکەونەوە لە ڕاوی نایاسایی، بەپێچەوانەوە لەهەر زانیارییەک و دەستبەسەرکردنیان ڕووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە و سزای توندیان دەدەین .

































































