شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
یەكەم لەدایكبوون لە گوندێك دوای ٣ دەیە ڕوویدا. گوندی شاخاویی پاگلیارا دی مارسی كە دەكەوێتە ناوچەی ئەبرۆزۆ لە ئیتاڵیا كە ژمارەی دانیشتووانەكەی بۆ نزیكەی ٢٠ كەس كەمیكردووە.
لە ساڵی 2025لەدایكبوونی منداڵێكی ساوا بە ناوی لارا بوسی ترابوكۆ، كە بە یەكەم منداڵ دادەنرێت كە لەم گوندە بچووكەدا لەدایك بووە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا. ئەم ڕووداوە خۆشییەكی زۆری بۆ خەڵكی گوندەكە هێنا و لارا بۆتە هێمای هیوا بۆ بەردەوامیی ژیان لەم ناوچەیەدا.
ئەم لەدایكبوونە لە كاتێكدا ڕوویداوە كە ئیتاڵیا لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووەتەوە. لە ساڵی 2024 ژمارەی لەدایك بوون دابەزی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا، ڕێژەی منداڵبوون بۆ هەر ژنێك بۆ 1.18 منداڵ دابەزی، كە یەكێكە لە نزمترینەكانی یەكێتی ئەوروپا. ئەم ڕەوتە دابەزینە لە ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام بوو، ناوچەی ئەبرۆزۆ گەورەترین دابەزینی ڕێژەی لەدایكبوونی بەخۆیەوە بینی.

































































