زاری كرمانجی – سۆران :
ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA) ڕەزامەندی لەسەر دەرمانی ترادیپیتانت دەربڕیوە كە ناوی ماركەی نێریوسە بۆ ڕێگریكردن لە دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە كە بەهۆی نەخۆشی جووڵە لە ئۆتۆمبێل، كەشتی یان فڕۆكەدا دروست دەبێت یەكەم چارەسەری نوێیە بۆ ئەم حاڵەتە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەدا.
نێریۆس بە ڕێگریكردن لە وەرگرێك لە مێشكدا كاردەكات كە بەرپرسە لە دڵتێكهەڵاتن و پشكنینەكان دەریانخستووە كە بە شێوەیەكی بەرچاو ڕێگری لە نەخۆشی جوڵە دەكات.
بەرهەمهێنەرەكان دەڵێن، دەرمانەكە لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەست دەبێت و ئەوەش هەواڵێكی خۆشە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەیان لەگەڵ نەخۆشی جوڵەدا هەیە.

































































