زاری کرمانجی – خەلیفان :
سەرۆکایەتی شارەوانی خەلیفان لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتییانی لە مەترسی دروستبوونی لافاو بە هۆی هاتنی بارانێکی بە خوڕ ئاگادار دەکاتەوە و داواکارە خۆیان لە هەندێک شوێن بە دوور بگرن، لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە:” بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەیانی ئەگەری باران بارینی بەخوڕ هەیە بۆ ئەوەی سەلامەت بن خۆتان بە دوور بگرن لە کەند و لێوارە و ڕووبارەکان”،
سەرۆکایەتی شارەوانی خەلیفان داواکاریشە لە هاووڵاتییانی، لە بوونی هەر ڕووداوێکی سروشتی لە ڕێگەی هەر دوو ژمارەی خوارەوە ئاگادارییان بکەنەوە
( ٠٧٥٠٤٤٨٣٩٦٨ / ٠٧٥٠٤٤٧١٦٦٩ )