” پاراستنی ژینگە و راونەكردنی ئاژەڵ ئەركی سەرشانی هەموولایەكمانە “
بە هۆی هاتنی وەرزی سەرماوسۆلە، هەرێمی كوردستان كەوتووتە ژێر كاریگەری شەپولێكی بەفر و باران بارین، وا چاوەڕوان دەكرێت هاتنە خوارەوەی ئاژەڵ و پەڵەوەرە كێوییەكان لە چیا سەختەكان دەست پێ بكات و بێنە نێزیك ئاوەدانی و گوند و دێهاتەكان، خۆشبختانە هەڵكەوتەی جۆگرافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە قەزا و ناحیەكانەوە بە هەبوونی چیای سەخت و كوێستان و دارستان وایكردووە كە بەرێژەیەكی زۆر باڵندە و ئاژەڵی كێوی لەم ناوچانەدا بژین، بەڵام بە كاتی هاتی سەرماو وەرزی زستان سەخەت دەبێت چاودرێری چرتربەكرێت بۆپاراستنیان ، كەسانێكی بێ ئینتیما دزە دەكەن، لەم وەرزەدا بە راوكردنی ئاژەلی كێوی و هەروەها برینی دارودرەخت و تێكدانی ژینگە و سرۆشتی جوانی كوردستان، دیاردەی راوكردنی ئاژەڵەكێوییەكان و برینی دارودرەخت لە ناوچە شاخاوییەكان زیادەبیت لەوەساتانەی ساڵ .
بۆیە رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە داواكارە ” لە دەستەی ژینگەی هەرێم ، فەرمانگەی ژینگەی سۆران و فەرماندەی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم ” سزاكان توندتر بكرێن بۆ ئەو كەسانەی هەوڵی راوكردن و برینی دارودرەخت دەدەن، لایەنە پەیوەندارەكانی تایبەت بە ژینگە و رێكخراوە ژینگەپارێزەكان هەوڵەكانیان چرتر بكەنەوە بۆ هوشیاركردنەوەی هاووڵاتییان لە راونەكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان تایبەت ” كەو ” كە گرنگترین سامانی نیشتیمانی و هاوسەنگی ژینگەیین، ئەو باڵندە و ئاژەڵانەی كە بە هۆی سەرما و سۆڵەوە پەراگەندە و ئاوارە دەبن، گەڵی كوردستان هەر وەك هەموو كات پەناگای ئاوارەكان بووە، با ئەمڕوش ببێتە پەناگایەك بۆ ئەم ئاژەڵانە و لە جیاتی راو كردن و لە ناوبردنیان ” دان و خواردن ” بۆیان دابین بكەن، راونەكردنی گیانڵەبەر و باڵندە كێوییەكان سەروەتی كوردستان زیاد دەكات، لە جیاتی ئەوەی گویێ لە دەنگی ژاوەژاو و هۆرینی ئوتۆمبێل بگرین ، با گوێمان لە دەنگی بۆڵبۆل و باڵندەكان بێت.
م. سیروان مزوری
سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پارستنی ژینگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
٢٠٢٦/١/٣


































































