زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕایی شەپۆلی باران و بەفر بارین و سەرماو سۆڵە نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران ڕووی لە دابەزین كردووە هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ئێستادا نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ ڕووی لە دابەزین كردووە، دوو جۆرە نەوتیش لامان دەفرۆشرێت نرخی باشەكەی بەرمیلی بە 165 هەزار دینارە، ئەوەی دیكەش بەرمیلی بە 160 هەزار دینارە”.
ئۆمەراوەیی ئاشكراشی دەكات: “هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نەوتی زۆرمان بەدەست دەگات، هەروەها كارەبای 24 كاتژمێری هۆكارە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا.


































































