مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی سەرچاوە ئەمنییەكانی ناوچەكە، بەرپرسە سەربازییەكەی سەرایا سەلام لەلایەن چەكدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق كوژراوە و لە ئێستادا پێكدانانی قورس لە سنووری میسان لەنێوان ئەو دوو گرووپە شیعەیە دروست بووە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2ـى 1ـى 2026، بەرپرسێكی باڵای سەرایا سەلام بە ناوی حوسێن عەلاق ناسراو بە (دعلج) لە گەڕەكی موعەلیمین لە شاری عەمارەی سەنتەری پارێزگای میسان تەقەی لێكرا و كوژرا.
سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایان كرد كە كوژرانی دعلج بەدەستی چەكدارانی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق بووە و لە دوێنێشەوە و پێكدانانی قورس لەنێوان هەر دوو گرووپەكە دروست بووە و چەندین بارەگای گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق سووتێنران.
میدیا ناوخۆیییەكانی سنووری پارێزگاكە بڵاویان كردەوە “سەركردە كوژراوەكەی ڕەوتی سەدر بەهۆی چەند تاوانێكەوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داوا كرابووە، كە دیارترینیان تۆمەتباركردنیەتی لە دۆسیەی كوشتنی سەركردەیەكی عەسائیب ئەهلی حەق بەناوی (ویسام علیاوی) لە ساڵی 2019دا.”


































































