دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران یەکێک بوو لەو رێگەیانەی ناوبەناو ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دروست دەبوو. حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی “هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تەواو ئاسایی بووەتەوە.”
حەکیم تێلی گوتی، “تەواوی رێگە سەرەکییەکانی سنوورەکەمان بەفرەکەیان راماڵدراوە و هاتووچۆ ئاساییە. چەند گوندێکی دوورە دەست ماون، ئەمڕۆ کار بۆ کردنەوەی رێگەکەنیان دەکرێت.”
لەبارەی دەروازەی (زێت) لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کە دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران، حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەکە گوتی: “دەروازەی زێت رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشوو دەبێ و ناکرێتەوە. گۆڕانکاری کەشوهەوا روونەدات دووشەممە لەو دەروازەیەشەوە هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە”.


































































