هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆیهوه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ساڵی رابردوو بڕی 50 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی روانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئه‌مساڵیش 50 ملیۆن لیتری دیكه روانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه له ساڵی 2026دا نه‌وتی سپی به كه‌مترین نرخ بگه‌یننه به‌رده‌م هه‌موو ماڵێك.

































































