مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە كاردانەوەی كوژرانی بەرپرسێكی سەربازییان، گرووپی سەرایا سەلامی باڵی سەربازی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە سەرۆكایەتیی موقتەدا سەدر نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان یان سووتاند .
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2ـى 1ـى 2026، بەرپرسێكی باڵای سەرایا سەلام بە ناوی حوسێن عەلاق ناسراو بە (دعلج) لە گەڕەكی موعەلیمین لە شاری عەمارەی سەنتەری پارێزگای میسان تەقەی لێكرا.
سەرچاوە ئەمنییەكانی ناوچەكە ڕاگەیاند “بەرپرسەكەی سەرایا سەلام گیانی لەدەستداوە و تەقەكەرەكانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون و تا ئێستا دەستگیرنەكراون.”
كوژرانی دعلج، ڕەوشی ئەمنی شارەكەی ئاڵۆز كردووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی گرووپی ناوبراو هەڵیانكوتایە سەر نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكە و ئاگریان تێ بەردا.
































































