ئەمڕۆ شەممە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لەسەر ئاستی جیهان و عێراقیش نرخی زیڕ بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.
نرخی ئۆنسەیەک بە ٤ هەزار و ٣٣٢ دۆلارە، ئۆنسەیەک ٣١،١٠٠ غرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٤٠٠ دینار خەمڵێنراوە.
نرخی جۆرەکانی زیڕ بەم شێوەیەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە یەک ملیۆن و ٧ هەزار دینارە، دوێنی بە ٩٩٥ هەزار دیناربوو.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە ٩٢٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩١٢ هەزار دیناربوو.
نرخی یەک مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٨٨١ هەزار دینارە، دوێنی بە ٨٧١ هەزار دیناربوو.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨ بە ٧٥٤ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٧٤٧ هەزار دینار بوو.

































































