مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكانی ڤەنزوێلا بڵاویان كردەوە چەند تەقینەوەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی كاراكاسی پایتەختی هەژاندووە و دەنگی فڕۆكەش لە ئاسمانی شارەكەدا بیستراوە .
هاوكات ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ی فەرەنسیی، بڵاوی كردەوە “تەقینەوەكان لە كاتژمێر 2ـى بەرەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ناوخۆی وڵاتەكە و كاتژمێر 6 بە كاتی گرینج ڕوویداوە و تا 15 خولەك بەردەوام بووە و لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی فڕۆكە لە ئاسمانی شارەكە بیستراوە،”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیاند كە یەكەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریكا بۆ سەر خاكی ڤەنزوێلا ئەنجامدراوە بە شۆستەیەكی دەریایی كە قاچاغچێتی مادە هۆشبەرەكانی لێوە كراوە .

































































