سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان دەربڕی.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز د.خانزاد ئەحمەد ، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان؛
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشییتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2 ـی کانوونی دووەم 2026
































































