سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان دەربڕی.
ئەمڕۆ 2ـی کانوونی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكى، سهرهخۆشى له خاتوو د. خانزاد ئهحمهد و خانهواده و كهسوكاريان دهكهم و هاوخهميانم.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا لە خوای مەزن داواکارە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

































































