مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاوی كردەوە سەربازێكی كورد لە كاتی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ هەوڵی خۆكوشتنی داوە .
لە راپۆرتی رێكخراوی هانا هاتووە “چەند رۆژێك بەر لە ئێستا، سەربازێكی كورد بە ناوی دیاكۆ كەیخوسرەوی خەڵكی مەریوان ی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە كاتی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ هەوڵی خۆكوشتنی داوە و دوای هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە رۆژی چوارشەممە 30ـی 12ـی 2025 گیانی لەدەستداوە،”
هەر بە بەپێی ڕاپۆرتەكە، دیاكۆ لە سەربازگەیەكی پارێزگای هەمەدان خزمەتی سەربازی زۆرەملێی بە سەر بردووە و بەهۆی كێشە و فشارەكانی بارودۆخی سەربازییەوە هەوڵی خۆكوشتنی داوە و بۆ نەخۆشخانەیەكی هەمەدان ڕاگوێزرابوو.
































































