پشتيوان كهريم – زارى كرمانجي :
دوای ئەوەی چەند ڕووداوێکی دڵتەزێن بە هۆی سيستهمى غازەوە لە سلێمانی و دهۆک ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە، ئەمڕۆ لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان و دووربوون لە ڕووداوی هاوشێوە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بارەی سیستەمی LPJ غاز لە بینای قایمقامییەت کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین”.
بەپێی زانییاریەکانی زاری کرمانجی چەند چێشتخانە و شوێنێک کار بە سیستەمی LPJ غازی دەکەن، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لەم بارەیەوە دەڵێ :”دواتر وردەکاری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەخەینە ڕوو.”