مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، لە پەیامێكی دا بە بۆنەی ساڵی نوێیەوە دەڵێت ” لەم ساڵەدا كۆتایی دەهێنین بە (نا سەقامگیری، چەكی دەرەوەی دەوڵەت، میلیشیاكان، پشێوییە ناوخۆیییەكان و دەستوەردانی دەرەكی، گەندەڵی، دزینی سامانی وڵات، بە قاچاغبردن، سپیكردنەوەی پارە و گرێبەستی وەهمی، دزی و خۆدزینەوە لە یاسا، لاوازی خزمەتگوزاری و بێكاری و نەزانی، هەژاری و نایەكسانی و ستەمكاری،”
مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026 پەیامێكی ئاراستەی گەلی عێراق كرد و دەڵێت “ئەم قسانەم بۆ ئەوانەیە خراپكارییان بڵاو كردووەتەوە، كاتتان كۆتای هات و كاتی عێراق و عێراقییەكان دەستیپێكرد، عێراق و ئاڵاكەی شەكاوە دەبێت و سەرچاوەی شانازی دەبێت بۆ هەموو عێراقییەكان.”

































































