چارلی وایمەرز، نوێنەری وڵاتی سوئید لە پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس، ڕایگەیاند کە گەلی ئێران لە بەرامبەر “ڕژێمی ڕۆحانیی سەرکوتکەر”دا وەستاوە و کاتی ئەوە هاتووە کە یەکێتیی ئەورووپا “لە سەر رێگەی راست” بێت.
لە پەیامەکەدا داوای کرد ” یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تاران بپچڕێنێت”.
“پێویستە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی دەربکرێن و پشتیوانی لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی ئازاد بۆ ئێرانییەکان بکات”. (چارلی وایمەرز) وای گووت.































































