د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، سەرەڕای سنووردارکردنی پڕۆژە نوێیەکان، لە ساڵی 2014 و 2025 مۆڵەت بە 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە کەرتی وەبەرهێنان سەقامگیرییەکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ڕێژەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکان کەمی کردووە.
هەروەها باسی لە بڕیارێکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هاندانی کەرتی ئابووری، ئەویش پێدانی “نشینگەی ئاڵتوونی”یە بەو بیانیانەی وەبەرهێنان لە کڕینی خانوو و شووقەدا دەکەن (بە بەهای سەروو 5 دەفتەر دۆلار)، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ هێنانی پارەی زیاتر بۆ ناو هەرێمی کوردستان.

































































