یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی راگرتنی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (The Best)ی وەك باشترینەكانی ساڵ راگرت.
فیفا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: رێككەوتنمان لەگەڵ خەڵاتەكانی گلۆب سۆكەر كردووە و لە ساڵی نوێی 2026 بەیەكەوە خەڵاتێكی هاوبەش بۆ باشترین یاریزان و راهێنەری تۆپی پێ دابەش دەكەین.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی فیفا، دابەشكردنی ئەم خەڵاتە نوێیە هاوبەشە لەگەڵ گلۆب سۆكەر بۆ ئەوەیە خەڵاتێكی باوەڕپێكراو و كاریگەرتر لە یاریی تۆپی پێدا لەسەر ئاستی جیهان دابەش بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا یەكێتییەكە خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی بەخشییە جەماوەری یانەی زاخۆ.
































































