پەرلەمانی عێراق مەرجە یاساییەکانی وەرگرتنی کانددی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندنەکەی پەرلەمانی عێراق مەرجەکان بەمشێوەیەیە:
یەکەم:لە دایکبووی عێراق و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت.
دووەم: شایستەیی( ئەهلیە)ی تەواوی هەبێت وتەمەنی ٤٠ ساڵی تەواو ببێت.
سێیەم: خاوەن ناوبانگێکی باش و ئەزموونی سیاسی هەبێت و، بە دەسپاکی، ڕاستگۆیی، دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ نیشتمان ناسراو بێت.
چوارەم:لانی کەم بڕوانامەی (بەکالۆریۆس)ی هەبێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە دانپێدانراو بێت.
پێنجەم:بە تاوانێکی ئابڕووبەر (مخلة بالشرف) حوکم نەدرابێت.
شەشەم:ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری (المساءلة والعدالة) یان هەر ڕێکارێکی دیکە کە جێگەی دەگرێتەوە، نەیگرێتەوە.
































































