نرخی هێلكە لە ئێران بەرز بوونەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بە جۆرێك كە هەموو خێزانێك ناتوانێت بیكرێت.
بە پیی ڕاپرسییە مەیدانییەکانی بازاڕی بەکارهێنانی هێلکە لە ئیران دەركەوتووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە 300 هەزار تۆمان بۆ هەر سەبەتەیەک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ئەسینا، هەر کارتۆنێک هێلکە کە 6 سەبەتە 30 هێلکە لەخۆدەگرێت، لە ئێستادا بە نزیکەی یەك ملیۆن و چوارسەد و پەنجا هەزار تۆمان دەگاتە فرۆشیارانی بازاڕ، ئەوانیش بە خستنە سەری سوود بە گرانتر دەیفرۆشنەوە هاووڵاتییان .

































































