مەسعوود پێزێشکیان پەیامێکی کورتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە ونووسیویەتی: “وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر دەستدرێژییەکی دڕندانە توند دەبێت و ئەنجامدەرانی پەشیمان دەكاتەوە”.
ئەو پەیامە دوای ڕۆژێک لە دیداری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە فلۆریدا بڵاوکرایەوە، کە ترامپ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نەکرێت و تاران بەرنامەی مووشەکی پەرەپێ بدات یان چەکی ئەتۆمی دروست بکات، دەستبەجێ ڕازی دەبێت بە هێرشی سەربازی.
































































