بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز هۆشداریدا لەوەی ئەگەر کۆماری ئیسلامی هێڵە سوورەکان ببڕێت، وەڵامی ئیسرائیل “یەکلاکەرەوە و وێرانکەر” دەبێت. ناوبراو بە ئاماژەدان بە مەشقی سەربازیی کۆماری ئیسلامی و مەشقەکانی تەقاندنی مووشەکی بالیستی بەرەو ئیسرائیل گووتی” ئەم جۆرە کردەوانە دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و لەو حاڵەتەدا هەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەبن”. بەگوێرەی ڕاپۆرتی فۆکس نیوز، نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیسرائیل بەدوای پەرەسەندنی گرژییەکان ناگەڕێت، بەڵکو لەبەرامبەر هەڕەشەی ڕاستەوخۆدا بێدەنگ نابێت.
ناتانیاهۆ گووتیشی ” کۆماری ئیسلامی توانای مووشەکیی خۆی فراوانتر دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنان و هەوڵەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە ئارادایە، هەرچەندە هێشتا بڕیاری کۆتایی لە بارەی ئیران نەدراوە.

































































