مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە “هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەكانی دەستتێوەردانی خێرای هەسەدە، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیان لە لادێكانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە ئەنجامدا و دوو ئەندامی شانەكانی داعش دەستگیركران.
لە ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری هاتووە “لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانەی كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوكاری هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ بەدواداچوونی شانەكانی داعش لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر ئەنجام دەدرێن، ئۆپەراسیۆنێكی دابەزین لە ئاسمانەوە بۆ سەر شوێنێكی دیاریكراو لە لادێكانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە ئەنجامدراو دوو ئەندامی داعشیان دەستگیر كرد.”































































