ناڕەزایەتییەكان بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری چەندین شاری گەوری ئیرانی گرتۆتەوە، لە هەندێك خۆپێشاندانەكان هۆتافی سیاسی دژە سیستمەی سیاسی ئیرانیش دەگووتریتەوە.
لە کاتێکدا ناڕەزایەتییە بەرەو بەربڵاوی دەچێت، خوێندکارانیش بەشداری ئەم ناڕەزایەتیانە دەکەن، زانکۆکانی بێهێشتی و ئەڵلامەیی تەباتەبایی ڕایانگەیاند ” تا کۆتایی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنی وانە پەروەردەییەکانیان بە شێوەی کەسی بەڕێوە دەچێت.
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی وەزارەتی زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆجیا ڕایگەیاند، بەهۆی ساردی کەشوهەوا و کێشە دروستبووەکانی ناهاوسەنگی وزە، و بەمەبەستی دابینکردنی باشترین مەرج بۆ خوێندکاران بۆ ئامادەکارییان بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز، زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا ڕێگەیان پێدرا لە هەفتەی کۆتایی وەرزی ئێستادا وانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدەن.
هەر لە بارەی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی ئێران، حوسێن شەریعەتمەداری، بەڕێوەبەری کارگێڕی رۆژنامەی کەیهان، بانگەشەی ئەوەی کرد کە خۆپیشاندەران “وابەستەی ئیسرائیلن” و داواکاری ئابوورییان نییە. شەریعەتمەداری ئاماژەی بەوەشکرد، لە دروشمی خۆپیشاندەراندا هیچ دروشمێکی ئابووری نییە و دروشمەکانیان بریتین لە “نە غەززە، نە لوبنان” و “واز لە مووشەکەکان بێنن، بیر لە نان و هەوا بکەنەوە”. خۆپیشاندەران لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان.

































































