مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، یەكەم كردەی وشكانی وڵاتەكەی لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا ئاشكرا كرد و ڕایدەگەیەنێت ” كارگەیەكی دروستكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچەی ماراكایبۆی ڕۆژئاوای ڤەنزوێلا بۆردوومان كردووە.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، یەكەم كردەی وشكانیی وڵاتەكەی لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند و گۆستاڤۆ پێترۆ، سەرۆكی كۆڵۆمبیا هێرشەكەی ئەمەریكای پشتڕاست كردەوە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” ڕاگەیاند “ئەمریكا كارگەیەكی بۆردوومان كردووە، كە ماددەی هۆشبەری جۆری كۆكاینی تێدا بەرهەم دەهێنرا.”
سەرۆكی ڤەنزوێلا دەشڵێت “ئەو شوێنەی كراوەتە ئامانج، دامەزراوەی گرووپێكی مافیایی كۆڵۆمبی بووە كە ماددەی هۆشبەریان بەرهەم هێناوە.”
































































