جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: وەک پارتی نییەتمان ئەوەیە لەگەڵ عێراق سەرەتایەکی نوێ دەست پێبکەین و ئامانجمانە لەسەر بنەمای هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارە بکەین.
فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند ” سەرۆک بارزانی بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لەگەڵییان بۆ چارەکردنی کێشەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و بەهەوڵی سەرۆک بارزانی کێشەکە چارە کرا”.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، زیاتر روونیكردەوە ” چاوەروانییەکانیان ئەوەیە لە قۆناغی داهاتوودا دەستوور وەک خۆی جێبجێ بکرێت”.
فەرهاد ئەتروشی لە بارەی هەنگاوەكانی داهاتوو روونیكردەوە، وەک پارتی نییەتییان ئەوەیە لەگەڵ عێراق سەرەتایەکی نوێ دەست پێبکەن و ئامانجییانە لەسەر بنمای هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارە بکەن.
لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەترووشی ڕایگەیاند” پێشبینی دەکەین لە نزیکترین کاتدا لایەنەکان بکەونەوە گفتوگۆ بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم پۆستە”.
لە بارەی پۆستی سەرۆک کۆماریش كە پارتی كاندیدی دەبێت یا نە روونیكردەوە ” بریاری کۆتایی بە دەست سەرکردایەتیی پارتییە بۆ بوون یاخود نەبوونی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار”.


































































