زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/١٢/٣١ سەرەڕای پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگا حکوومی و تایبەتەکان،
بەرپرسی هۆبەی مووچە خاتوو ئامینە هاوشانی فەرمانبەرانی ژمێریاری هاوسەر و سیهاد هەستان بە ڕێکخستن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” گرێبەستانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانمان لە قەزاکانی دەورووبەر مووچەكانیان پێدەدرێت.

































































