زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی پێشبینیی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 31/12/2025، کەش سارد و نیمچەهەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە دوای نیوەڕۆ شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات: سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسۆر، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر، لە کاتی زیادبوونی کاریگەریی شەپۆلەکە، ئەگەری نمەبارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیاجیا.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە 1/1/2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەرdی شەپۆلی بەفربارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکانی: سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسۆر، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر، هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەندێ کات و شوێن لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت، لە کاتەکانی شەودا هەندێ جار باران بە شێوەی كڕێوە دەبارێت.
































































