زاری كرمانجی-ڕواندز
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای ڕواندز، دەڵێت: ” لەگەڵ بارینی شەپۆلی بەفر بارین، ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆری ناوخۆیی و شارەكانی عێراق سەردانی چیایی كۆڕەك و ناوچە شاوخاویەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن.
پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای ڕواندز، ڕایگەیاند : ” لەم وەرزەی زستاندا ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆری ناوخۆیی و شارەكانی عێراق ڕوو لە دەڤەرەكەمان دەكەن، بۆ نموونە ڕۆژانە زیاتر لە 3000 گەشتیار ڕوو دەكەنە چیایی كۆڕەك، بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش لەناو بەفر و دیمەنە جوانەكانی هەروەها شوێنەكەكانی دیكەش بەهەمان شێوە”.
گووتیشی: ” ئامادەكاری تەوامان كردووە بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ و پێشوازی كردن لە هاتنی گەشتیاری زستانە، هەروەك زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاران و سەردانیكەران دەگەڕێتەوە بۆ سەقامگیری كوردستان و چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكان.

































































