زاری كرمانجی – سۆران :
زێدان برادۆستی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داواكاری دانیشتووانی گوندی بەرمیزە دەگەێنێتە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوا دەكەن دوای ئەوەی بڕیاری هێنانە كایەی قەزای سیدەكان و ناحیە بەرمیزە درا، ناوی بەرمیزە بگۆڕێت بۆ كانیە ڕەش.
زێدان برادۆستی دەڵێت:” وێرای سوپاس و پێزانین بۆ جەنابی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ و یەكە كارگێڕییەكانی ئیدارەی سۆران، بۆ هێنانە كایەی قەزای سیدەكان و ناحیەی بەرمیزە.”
برادۆستی باس لە داواكاری دانیشتووانی بەرمیزە دەكات و دەڵێ:” داواكاری دانیشتووانی گوندی ( بەرمیزە ) لە دەشتی بەرازگری دەڤەری برادۆست لە ڕێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەیەنین، بەمەبەستی پێشنیاز و ڕاستكردنەوەی ناوی ناحیەی بەرمیزە بۆ ناوە ڕەسەنە كۆنەكەی كە بەناوی ( كانیەرەش) بووە، بۆ ئەوەی لە كاتی هێنانە كایەوە ناوەكەی بكرێت بە ناحیەی كانییە ڕەش، لە جیاتی ناحیەی بەرمیزە.
زێدان برادۆستی، دەشڵێت:” لەڕووی دەربڕین و ناوهێنانی ڕێكتر و جوانترە و لە سەردەمی عوسمانییەكانیش ئەم ناوچەیە هەر بە ناوی ناحیەی كانیەرەش بووە.”
