زاری کرمانجی :
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی دەرچوونی هەیبەت ئه‌لحەلبووسی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند:” ئومێدەوارین هەڵبژاردنى به‌ڕێزيان ببێتە مایەی پتەوکردنی کاری پەرلەمانیی بنیاتنەر و پاراستنى ده‌ستوور و چەسپاندنی گیانی پێكهوهيى و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان هه‌موو لایەن و پێكهاته عێراقييهكاندا؛ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات و سەقامگیری و تەبایيی نێوان هه‌مووان بەهێزتر بکات.
دەقی پەیامەکە :
به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌ميدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به بەڕێز هەیبەت ئه‌لحەلبووسی ده‌كه‌م.
هەڵبژاردنى به‌ڕێزيان بۆ ئەم پۆستە باڵایە و متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنى نوێنه‌ران بە به‌ڕێزيان، بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانیى گەورە دەخاتە ئەستۆيان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی وڵات‌دا.
ئومێدەوارین هەڵبژاردنى به‌ڕێزيان ببێتە مایەی پتەوکردنی کاری پەرلەمانیی بنیاتنەر و پاراستنى ده‌ستوور و چەسپاندنی گیانی پێكهوهيى و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان هه‌موو لایەن و پێكهاته عێراقييهكاندا؛ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات و سەقامگیری و تەبایيی نێوان هه‌مووان بەهێزتر بکات.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزيان هەروەها بۆ سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانيان و به‌رده‌واميى خزمه‌تكردن به گه‌ل و وڵات دەخوازین.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینمدا.

































































