لە قەزای مێرگەسۆر بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەیەكی زۆر بەفر و باران باریوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 72 ملم باران و 54 سم بەفر باریوە.
محەممەد رەشید، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر بۆ زاری كرمانجی گوتی: كۆی گشتی بەفر بارینی ئەمساڵ لە سنووری مێرگەسۆر 85 سم بووە لەگەڵ 567 ملم باران، تەنیا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 72 ملم باران و 54 سم بەفر باریوە.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر ئەوەشی گوت:” رێژەی باران بارانیش لە مێرگەسۆر بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار زیادی كردووە بەشێوەیەك باران بارینی ئەمساڵ لە سنوورەكەمان گەیشتووەتە 567 ملم لە كاتێكدا لە ساڵی رابردوو تا ئەم كاتە تەنیا 155 ملم باران باری بوو.































































