سبەی چوارشەممە (31-12-2025):
کەشوهەوا سارد و نیمچەهەور دەبێت. دوای نیوەڕۆ، شەپۆلێکی بەفربارین بەشێک لەم ناوچانە دەگرێتەوە: سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسۆر، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر. پێشبینی دەکرێت بڕی بەفری داباریو لەنێوان (5 – 10) سانتیمەتر بێت. لەگەڵ زیادبوونی کاریگەریی شەپۆلەکە، ئەگەری نمەبارانی تێکەڵ بە بەفر لەسەر ناوچەی جیاجیا هەیە.
خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10 – 15) کم/کاتژمێر و ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە کەمێک بەرز دەبنەوە، بەڵام لەو ناوچانەی دەکەونە ژێر کاریگەریی شەپۆلی بەفرەکەوە، نزم دەبنەوە. مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت و لە کاتی بەفرباریندا بۆ کەمتر لە 1 کیلۆمەتر کەم دەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):
– هەولێر: 7
– سلێمانی: 5
– دهۆک: 3
– زاخۆ: 4
– هەڵەبجە: 5
– گەرمیان: 9

































































