
دوێنێ بە هۆی بەفربارینەوە جووڵەی بازرگانی و گەشتیاریی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران راگیرا، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێكرایەوە
هێمن مستەفا بەڕێوەبەری گومرگ و سەرپەرشتیاریی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەوەکالەت ڕاگەیاند ” بەهۆی زۆری بەفربارین و دروستبوونی بەستەڵەک لەدیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ئاڵوگۆڕیی بازرگانی بەتەواوی وەستا و لایەنی گەشتیاریش ئاستەنگی بۆ دروست بوو، ئەمڕۆ سێشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێگاکانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەفر ڕاماڵدران و جووڵەی بازرگانی و گەشتیاریی بەشێوەیەکی ئاسایی لە دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین دەستیپێکردەوە”.


































































