
پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵای لە کاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە و فەرهاد ئەترووشی، سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی لە جێگەی ئەو کاندید کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی کوردستان24، بڵاو بۆتەوە ” بڕیاری پارتی، دوای زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە بووە، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان لە نێو پەرلەمانی عێراق”.
لە ماڵپەڕەكە زیاتر روونكراوەتەوە ” تا ئێستا دیار نییە، پارتی کامە پەرلەمانتار لە جێگەی فەرهاد ئەترووشی، دەکاتە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق”.
تا ئێستا چەند جارێک زەنگی چوونەوە ژوورەوە بۆ نێو هۆڵی پەرلەمان لێدراوە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی پەرلەمانتاران چوونەتە ژوورەوە و ڕێژەی یاسایی تەواو نەبووە بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.


































































