شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری پارتی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ و ڕایگەیاند” پیلانگێڕیەک دژی پارتی و کورد هەیە.”
شێروان دووبەردانی لە لێدوانیكیدا ئاشكرای كرد” پیلانگێڕیەک دژی پارتی و کورد هەیە، نایانەوێ شاخەوان عەبدوڵا ببێتەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووهەمی خولی پیشووی پەرلەمانی عێراق، لە سەر هەڵوێستەكانی لە ئاست ئەو یاسا و بابەتانەی كە پەیوەندی بە مافەكانی نەتەوەی كورد و دوردستانیانەوە بووە پێداگری كردووە، لە وانە بابەتی بە پارێگا كردنی هەڵەبچە، ماددەی 140، پیداگری لەسەر راگرتنی ئەو زوڵكمانەی لە كوردانی گوندەكانی پەلكانە دەكرێت.

































































