نووسینی: کرێکار قادر ڕوستایی شارەزا و خاوەن بڕوانامە لە بواری کەڵەشاخ
کەڵەشاخ لە ههر چوار وەرزی ساڵ دەکرێت، بێ جیاوازی وە هیچ بەڵگەیەکی زانستی و شەرعی لەسەر ئەوە نییە ڕێگر بێت کەڵەشاخ لەوەرزی زستان نەکرێت.
بەڵکوو پێویستە لەسەر ئەو کەسەی کەڵەشاخ(حیجامە)ی بۆ دەکات، ڕەچاوی مەرج و ڕێنمایییەکانی کەڵەشاخ بێ و جێ بەجێیان بکات.
بۆ بارێکی پێویست هەر کاتێک بکرێت ئاسایییە، چونکە هەندێک حاڵەت و نەخۆشی هەیە، نابێت کەڵەشاخ دوا بخرێت بۆیان، بە نموونە وەک بەرزە فشاری خوێن(زەخت) چونکە ئەم حاڵەتە پێویستی پێیەتی دەبێت کەڵەشاخی بکرێت.
کەڵەشاخ چارەسەرێک و دەرمانێکی سروشتیە، بۆ هەر کەسێک بیەوێت کەڵەشاخ بکات، جا نەخۆش بێت یا هەر بۆ تەندروستی خۆی بیکات. لە ناو خەڵکی واباوە کە بەهاران کەڵەشاخ دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا کەڵەشاخ دەتوانرێت هەموو وەرزێک بکرێت بە تایبەت لە زستانان، چونکە خەڵک بەگشتی جووڵەی کەمترە، لە ڕووی زانستیشەوە لە زستانان زەختی خوێن و ڕێژەی چەوری بەرزترە، وە ئەگەری دروستبوونی جەڵتەی دڵ و مێشک زیاترە لەچاو هاوینان، چونکە سەرما وا دەکات لوولەکانی خوێن تەسک ببنەوە هەروەها لە زستانان کێش زیاد دەکات لەبەر کەم جووڵەیی و خواردنی خۆراکی زیاتر.
تێبینی و ئاگاداری و ئامۆژگاری:
کەڵەشاخ لە وەرزی زستان دەکرێت و ئەنجام دەدرێت بۆ هەر کەسێک بیەوێت بیکات، هیچ مەترسییەکی تەندروستی نییە بۆ سەر ژیانی ئەو کەسەی کەڵەشاخ دەکات، بەو مەرجەی پابەندی ڕێنمایییەکانی کەڵەشاخ بێت وەک خۆی.
وە دەبێت ئەو شوێن و جێگایەی کەڵەشاخی لێ دەکرێت، پلەی گەرمی مامناوەندبێ، نە زۆر سارد نە زۆر گەرم. لە دوایی ئەنجامدانی کەڵەشاخ، جوان خۆی دابپۆشێت و جلی گەرم لەبەر بکات و سەرمایی نەبێت.