زاری کرمانجی :
هه‌ژار ماهر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران بۆ زاری کرمانجی : لەم بەفرە و سەرما و سەھۆڵە دوو کار پێویستە مرۆڤ دۆستانە لەبیر نەکەن، دارەکانی نێو شار شەقامەکان، لەبەر بارینی بەفر لقەکانیان قوڕسایی زۆریان دەکەوێتە سەر و دەشکێن ھەر یەک و لەلای خۆیەوە سێ‌جار دارێک رابووەشێنن بۆ ئەوەی نەشکێن و پارێزراوبن.
بەڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سۆران، دەشڵێت:” باڵندە کێوییەکان بەزەحمەت خۆراکیان دەست دەکەوێت، ھەر یەک و لەلای خۆیەوە خواردنی زیاد لە سەر بانی ماڵەکانتان دابنێن، بۆئەوەی باڵندەکان سوودی لێوەربگرن.

































































