موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تیمەكانمان سەرقاڵی پاككردنەوە و كردنەوەی ڕێگا سەرەكییەكانی ئیدارەی سۆرانن.
ئەندازیار خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دووپاتی لەوەكردەوە، بەهۆی بارینی بەفر و شەختەی زۆر ڕێگا سەرەكییەكان ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە بە تایبەت لە ڕێگای زینی وەرتێ، سۆران – سیدەكان، خەلیفان – بالیسان، تیمەكانمان سەرقاڵی كردنەوەی ڕێگاكان و فراوانكردنیانن .
جەختی لەوەشكردەوە، لەم چەند ڕۆژەی شەپۆڵی بەفر بارین سنوورەكەمانی گرتۆتەوە، تیمەكانمان بەردەوام بوونە لە خاوێنكردنەوەی ڕێگاكان لە بەفر، لەو ڕێگایانەشی كە بووەتە شەختە بە ئامێری تایبەت خوێ لە ڕێگاكان دەدەین بۆ ئەوەی ئاسایی ببێتەوە .
گووتیشی:” داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەكەین بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ نەكەن تا ئاستەنگ بۆخۆیان و تیمەكانیشمان دروست نەكەن .

































































