زاری كرمانجی-سۆران
سەرجەم ڕێگا سەرەكییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بەفر پاككراونەتەوەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ئاسایی بۆتەوەو تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر سەربە بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران لە ئامادەباشیدان.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای ئەوەی شەپۆلێكی ساردو بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكانی سنووری شارو شارۆچكەو گوندەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە، تیمەكانمان دەستیان كرد بە ڕاماڵینی بەفر و كردنەوەی سەرجەم ڕێگا گشتییەكان بەڕووی هاتووچۆی “.
ئاماژە بەوەش دەدات: ” یەهۆی پلەی ساردی لە هەندێك ڕێگاكان بونەتە بەستەڵەك، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن تیمەكانمان دەستكراوە بە پڕژاندنی خوێ بۆ ئەوەی ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆ دروست نەبێت”.

































































