زاری كرمانجی-قەسرێ
دوای شەپۆلی بەفر و باران بارین، ژینگەپارێزان و کرێکارانی کۆمپانیای (البیئە) بەسەرپەرشتی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی قەسرێ هەڵسان بەخاوێنکردنەوەی سەرجەم ئاوەڕۆو جۆگاو زێرابەكان.
دوێنێ یەكشەممە شەپۆلێكی سارد و بەفرو باران بارین سنووری شارو شارۆچكەو گوند و ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە، بووە هۆی كۆبوونەوەی ئاوی زۆر و هاتنە خوارەوەی بەردوو خۆل بۆ سەر شەقام و بەشێك لە ماڵی هاووڵاتییان”.
بۆ لابردنی پاشماوەنە تیمەكانی شارەوانییەكانی سنوورەكە دەستیان كردووە، بە هەلًمەتی كردنەوەی ئاوەڕۆ جۆگەو پاككردنەوەی شەقام و ڕێگاكان.
































































