شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
توالێتێكی زێڕینی ١٨ عەیار لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی ماوریزیۆ كاتێلان بە 12 ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیای سۆزیبیز فرۆشرا. ناوی ئەمریكایە.
توالێتەكە بۆ یەكەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ نمایشكرا، 101 كیلۆ زێڕی تێدایە و بڕوانامەی ڕەسەنایەتی لەگەڵدایە كە واژۆی هونەرمەندەكەی لەسەرە. تا ئێستا ناسنامەی كڕیارەكە ئاشكرا نەكراوە.
پێش زیادكردنەكە، خەمڵاندنەكان نرخی سەرەتایی نزیكەی ١٠ ملیۆن دۆلاریان دانابوو. كۆمپانیای سۆزبیز ئاماژەی بەوەشكردووە، نرخی دەستپێك بەپێی كێشی زێڕەكە دەبێت، بۆیە بەندە بە بازاڕی زێڕەوە.
توالێتەكە وەشانی دووەمی ئەمریكایە. وەشانێكی دیكەی هەمان كار لە ساڵی ٢٠١٦ لە مۆزەخانەی گوگنهایم لە نیویۆرك نمایشكرا، كە سەردانكەران دەیانتوانی بەكاریبهێنن.
دواتر ئەسڵیەكە گواسترایەوە بۆ كۆشكی بلینهایم لە ئۆكسفۆردشایر و لە ساڵی ٢٠١٩ دزرا، ئەمساڵ دوو كەس لەو دۆسیەیەدا سزا دراون، بەڵام ئاودەستەكە نەدۆزراوەتەوە.
ماوریزیۆ كاتێلان، بە كارە هونەرییە سەیر و سەمەرەكانی بەناوبانگە و لە ماوەی ڕابردوش یەكێك لە كارە هونەریەكانی، مۆزێك بو بە پارچە لەزگەیەك بەدیوارەكەوە بەسترابوەوە، بە ناوی “كۆمیدیان”، بە 6.2 ملیۆن دۆلار لە نیویۆرك فرۆشرا.

































































